گەڕانەوە
سودەکانی نوێژ

سودەکانی نوێژ

App Icon
1
سەرەتا سودەکانی نوێژ (بە عەرەبی: فوائد الصلاة، بە ئینگلیزی: Benefits of prayer)، نوێژ یەکێکە لە پایەکانی ئیسلام و موسوڵمانان وەک پەرستشێک ئەنجامی دەدەن. خوای گەورە فەرمانی کردووە کە موسوڵمانان ڕۆژانە پێنج جار نوێژ بکەن. نوێژکردن جگە لەوەی ئەرکە لەسەر موسوڵمانان و فەرمانی خوای گەورەیە، چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستە و ڕۆحی نوێژخوێنان. نوێژکردن بە کۆمەڵ و لە مزگەوتدا سوودەکانی زیاترە وەک لە ماڵەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە مزگەوتدا کاتێکی زیاترت پێ دەچێت و جەستەت زیاتر بەکاردێت لەگەڵ جووڵەکانی نوێژدا.
2
سوودەکانی ڕکوع لە کاتی ڕکوعبردندا نابێت ئەژنۆکانت بچەمێتەوە، پێویستە ئەژنۆکانت ڕێک بێت، واباشە ماوەی ڕکوعی ١٠ بۆ ١٢ چرکە بێت. ئەمە هاوسەنگییەک دروست دەکات لە نێوان ماسولکەکانی پشت، حەوز، ڕان، قاچ. هەروەها هاوسەنگییەکی زۆر دروست لە نێوان سەر و پشتدا دروست دەبێت. هەر لە کاتی ڕکوعدا بڕبڕەکانی پشت دەکشێن و بەمەش پەستان لەسەر دەمارەکانی پشت نامێنێت، ماسولکەکانی پشت بەهێز دەکات، هەروەها جومگەکانیش بەهێز دەکات. پاشان هەڵدەستیتەوە و ڕێک دەبیتەوە بەهەمان شێوەی سەرەتا دەستەکانت بەرز دەکەیتەوە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ چرکە و پاشان دەچیتە سوجدەوە.
3
سوودەکانی سوجدە لە سوجدەدا هەردوو ماسولکەی حەوز و ڕانەکان زۆرترین سوودیان بەردەکەوێت، هەروەها دەبێتە هۆی جووڵەیەکی زۆر باشی کەمەر. هەروەها ماسولکەکانی سک گرژ دەبن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ورگ. واباشە ماوەی سوجدە هەشت بۆ دە چرکە بێت. هەروەها یارمەتیدەرە خوێنێکی زیاتر و شەکری پێویست بچێت بۆ مێشک. هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی جەڵتەی مێشک.
4
سوودەکانی خوێندنی تەحیات لەم کاتەدا هەردوو دەستت لەسەر ڕانەکانت دادەنێیت. سەیری بەردەمت دەکەیت، چەمانەوەی پێیەکانت لەدواوە زۆر گرنکە وادەکات گرژ ببێت، لێرەدا قاچەکانت وادەکات خوێن بڕوات بۆ سەرەوە. هەروەها پاڵپەستۆی خوێن ڕێکدەخات، ماسولەکانی پشتت ڕێک و پتەو دەکات. خوێندنی تەحیاتیش دەبێت ٤٠ بۆ ٦٠ چرکە بخایەنێت.
5
سوودەکانی سەلامدانەوە لە کاتی سەلامدانەوەدا دەبێت سەرت ڕێک بێت و بەتەواوی بیسوڕێنیت بەرەو لای ڕاست، ئەمەش دەبێت چوار بۆ پێنچ چرکە بخایەنێت. ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ مل هەیە.
6
سوودە جەستەییەکانی نوێژ تەندروستی دڵ و لوولەکانی خوێن هەر وەرزش و ڕاهێنانێک ئەگەر بەردەوام ئەنجام بدرێت سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جەستە. ئەنجامدانی هەموو نوێژەکان وەک وەرزشێکی ڕۆژانەیە کە سوودێکی تەواوی هەیە بۆ دڵ و لوولەکانی خوێن.